بایدن: سەردانی ئیسرائیل و سعوودیە دەکات
پەیامی کورد... بایدن: سەردانی ئیسرائیل و سعوودیە دەکات
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاند، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی گرنگ و بەشداریکردن لە لووتکەی خۆراک، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ دەگاتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
جەیک سۆلیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاند، یەکەمین وێستگەی سەردانەکەی بایدن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئیسرائیل دەبێت و دواتر دەچێتە سعوودیە.
بەپێی بەرنامەی کاری سەردانەکەی بایدن، هەماهەنگیکردن لەنێوان سیستەمی بەرگری ئیسرائیل و بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکە لە ئەجێندای سەردانەکەیەتی.
هاوکات، شارەزایانیش باس لەوە دەکەن، ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی بایدن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، قایلکردنی بەرپرسانی عەرەبە بۆ زیادکردنی هەناردەی نەوت و دابەزاندنی بەهای سووتەمەنی لە جیهاندا.
لەپاش نزیکەی دوو ساڵ لە چوونە کۆشکی سپی، ئەمە یەکەمین سەردانی بایدنە وەک سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.