TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپێی دوایین زانیاریەکان ئایفۆن 15 Pro هەستەوەری کامێرای پێشکەوتووی سۆنی IMX903 بەکاردەهێنێت.

سارا
Yazar
📅 29 Aralık 2023 04:28

پەیامی کورد  ...  بەپێی دوایین زانیاریەکان ئایفۆن 15 Pro هەستەوەری کامێرای پێشکەوتووی سۆنی IMX903 بەکاردەهێنێت.

قەبارەی هەستەوەری ئەم کامێرایە نزیکە لە 1 ئینج، هەرچەندە لە نەوەی پێشوو گەورەترە، بەڵام لە مۆبایلە پێشەنگەکانی وەک شاومی 13 Ultra بچووکترە.

پێدەچێت قەبارەی هەستەوەری سەرەکی کامێرای ئایفۆن ١٥ پرۆ ماکس ١/١.١٤ ئینج بێت، لە کاتێکدا قەبارەی هەستەوەری ئایفۆن ١٤ پرۆ و پرۆ ماکس ١/١.٢٨ ئینج بێت. بەم گۆڕانکارییە قەبارەیە، پێشبینی دەکرێت ماژیوولی کامێرای ئایفۆن ١٥ پرۆ ماکس گەورەتر بێت لە پێشووتر، کە بێگومان زۆربەی دەنگۆکان ئاماژە بە بابەتێکی لەو شێوەیە دەکەن.

جگە لە کامێرای سەرەکی نوێ، وەک وتمان دەتوانرێت کامێرای پەریسکۆپ بە زۆرترین زووم ٦ جار بەکاربهێنرێت لە بەهێزترین و گرانترین مۆبایلی ساڵی ٢٠٢٣ کە دەتوانێت ڕکابەری باشترین کامێرای ئەندرۆید لەم بوارەدا بکات

Paylas: