TR KU SO
FB X
Cîhan

بە دوای تەقینەوەکەی بەیرووت عێراق بە نیازە لە هەموو لایەکەوە چەک و چۆڵەکانی ڕژیمی ئێران دەربخات

سارا
Yazar
📅 12 Ağustos 2020 18:06

پەیامی کورد     ...   بە دوای تەقینەوەکەی بەیرووت عێراق بە نیازە لە هەموو لایەکەوە چەک و چۆڵەکانی ڕژیمی ئێران دەربخات

بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی الحدث ، بە دوای تەقینەوەکەی بەیرووت ، دەنگەکان بۆ بردنەوەدەرەوەی چەک و چۆلەکانی میلیشیاکانی ڕژیمی ئێران لە شوێنە نیشتەجێ بووەکان چووەتە سەرەوە.

خەڵکی عێراق ترسی ئەوەیان هەیە کە خراپترین تەقینەوەی لە دوای بەیرووت داوێنگیری ئەوان ببێت و چارەنووسیان تێکبدات و ببێتە هۆکاری وێرانی یەکجاری ئەم ووڵاتە .

هەر بۆیە لە بیرۆشیمیایەکی نوێ ترس و وەحشەت یان هەیە و داواکاری بردنەدەرەوەی میلیشیا سەربازییەکانی حەشدی شەعبی و ... لە شارەکان و بنکەکانی نزیک شارەکانن . لەوانەش بەغدا ، جرف الصخر ، مووسڵ و تکریت

Paylas: