TR KU SO
FB X
Cîhan

بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دیسان هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا

Navas Jan
Admin
📅 10 Haziran 2021 13:06

پەیامی کورد … بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دیسان هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا

 

لەڕێی سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشێك بۆ سەر فڕۆكەخانەی بەغداد ئەنجامدرا و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەڵێت، یەكێكیان خراوەتە خوارەوە.

 

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، پاش بە ئامانجگرتنی بنكەی ئاسمانیی بەلەد لەلایەن گروپێكی دەرچوو لە یاسا لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بە سێ موشەك بەبێ ئەوەی زیانی مرۆیی و ماددی هەبێت، جارێكی دیكە لە كاتێكی درەنگی شەوی ڕابردوو فڕۆكەخانەی بەغداد بە سێ فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان كرایە ئامانج و یەكێكیان خرایە خوارەوە.

 

دەشڵێت، دواتر ڕوونكردنەوە لەسەر دوو فڕۆكەكەی دیكە بڵاودەكەینەوە.

 

شانەكە دوپاتیشیدەكاتەوە، هێزە ئەمنییەكان سوورن لەسەر شوێنكەوتنی هەموو ئەوانەی دەیانەوێت ئاسایش و سەقامگیریی عێراق تێكبدەن و ڕادەستی دادگا دەكرێن، تا سزای خۆیان وەربگرن.

Paylas: