TR KU SO
FB X
Cîhan

باڵەفڕی ڕووسی کا-52 لەگەڵ تەکنۆڵۆژیای پەیوەندی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانەوە دەبەسترێتەوە

سارا
Yazar
📅 16 Haziran 2020 12:23

پەیامی کورد     ...    باڵەفڕی ڕووسی کا-52 لەگەڵ تەکنۆڵۆژیای پەیوەندی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانەوە دەبەسترێتەوە 

باڵەفڕی نوێی زەربەتی باڵەفڕی ڕووسی کا-52 لەگەڵ تەکنۆڵۆژیای پەیوەندی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانەوە دەبەسترێتەوە کە بە ناوی دووهەمی " سووپەر ئێلیگتوور " دەناسرێت توانایی پەیوەندی لەگەڵ فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان دەبێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، سەرچاوەگەلێک لە کۆمەڵگای سەربازی و پیشەسازی ڕووسیا ڕایانگەیاندووە : باڵەفڕی نوێی زەربەتی   کا-52 کە بە ناوی دووهەمی " سووپەر ئێلیگتوور " دەناسرێت توانایی پەیوەندی لەگەڵ فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان دەبێت . بۆ ئەم کارە کەل و پەلی پەیوەندی و کۆنترۆڵی تایبەت لە بەشی بەڕێوەبەری باڵەفڕەکە دادەنرێت و لەو ڕێگایەوە فڕۆکەوان دەتوانێ ئەو وێنەیەی کە لە لایەن فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانەوە دەگوازرێتەوە لە هەمان کاتدا ببینێت و فڕینی ئەو فڕۆکانەش کۆنترۆڵ بکات .

ئەم تەکنۆلۆژیایە نوێیە دەرفەتی ئەوە بە خەدەمەی ئەم باڵەفڕانە دەدات کە ئامانجەکان لە پشت خاڵەکانی دوژمنەوە بدۆزنەوە و هێرش گەلی لە ناکاو ئەنجام بدەن . لە هەمان کاتدا خودی باڵەفڕەکەش لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی دوژمن دەپارێزرێت .

تاقیکارییە دەوڵەتییەکان نموونەگەلی سەرەتایی باڵەفڕی پێشکەوتووی کا-52  پێش بینی دەکات کە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ بە کۆتایی بگات .

Paylas: