TR KU SO
FB X
Cîhan

بە فەرمانی بەشار ئەسەد سەرۆکوەزیرانی سووریا لە کارەکەی دوور خرایەوە

سارا
Yazar
📅 12 Haziran 2020 14:55

پەیامی کورد     ...   بە فەرمانی بەشار ئەسەد سەرۆکوەزیرانی سووریا لە کارەکەی دوور خرایەوە .

بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا عیماد خەمیس-ی سەرۆك وەزیرانی لە كارەكەی دورخستەوە كە ماوەی چوار ساڵە لەو پۆستەدایە.
بە پێی ڕاگەیاندنی میدیای فەرمی حكوومەتی سووریا بەبێ دیاریكردنی هۆكارەكەی رایگەیاندووە، عیماد خەمیس سەرۆك وەزیرانی سووریا بە بڕیارێكی فەرمی بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا لە كارەكەی دوورخراوەتەوەو حسێن عەرنووس وەكوو سەرۆك وەزیرانی نوێ راسپێردراوە.
عیماد خەمیس ناوی لە ناو ئەو لیستەدایە كە یەكێتی ئەورووپا سزای بەسەردا سەپاندبوون و بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، سەرۆك وەزیران بەهۆی چارەسەرنەكردنی قەیرانی دارایی سووریا لە كارەكەی دوور خراوەتەوە.

Paylas: