بە فەرمانی ڕۆحانی شوێنە ئائینییەکان بۆ دوو هەفتەی دیکە داخراو دەمێنێتەوە
پەیامی کورد ... بە فەرمانی ڕۆحانی شوێنە ئائینییەکان بۆ دوو هەفتەی دیکە داخراو دەمێنێتەوە .
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، بڕیاری داخستنی سه‌رجه‌م شوێنه ئاینیه‌كان بۆ دوو هه‌فته‌ی دیكه درێژده‌كرێته‌وه، پێویسته هاوڵاتیانیش خۆیان به‌دووربگرن له‌شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان.
له‌په‌یامێكی ته‌له‌فیزۆنیدا، حه‌سه‌ن رۆحانی رایگه‌یاند، شوێنه ئائینیه پیرۆزه‌كان بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی دیكه به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه، له‌سه‌ر هاووڵاتیانیش پێویسته به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزیان له ڤیرووسی كۆرۆنا به‌هه‌موو جۆرێك خۆیان له‌شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان به‌دووربگرن، به‌تایبه‌تیش له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا نه‌چن بۆ مزگه‌وته‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌ك هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تایی ده‌ست بهكاروباره بازرگانی و ئابوورییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و كار و هه‌نگاوانه‌ی كه زیانیان نیه و نابنه هۆكاری زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیرووسی كۆرۆنا.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئێران، ژماره‌ی تووشبووان به ڤیرووسی كۆرۆنا له‌و ووڵاته گه‌یشتوه‌ته ٨٠ هه‌زارو ٨٦٨ تووشبوو، پێنج هه‌زارو ٣١ كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤیرووسه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه، هاوكات ٥٥ هه‌زارو ٩٨٧ كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌و ڤیرووسهكهیان په‌ڕاندوه.