Cîhan
بەغدا/ ١٥ کەس بە تۆمەتی هەڵکوتانە سەر بارەگای پارتی دەستگیر کران
پەیامی کورد ... بەغدا/ ١٥ کەس بە تۆمەتی هەڵکوتانە سەر بارەگای پارتی دەستگیر کران
نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق دەستگیرکردنى ١٥ کەسى لەسەر رووداوى سووتاندنى بارەگاکەى پارتى لەبەغدا راگەیاند.
نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق بڵاویکردەوە، لەکۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارى بۆ ئاسایشى نیشیتمانى عێراقدا گفتوگۆ لەبارەى رووداوى هێرشکردنە سەر بارەگاى لقى پێنج ى پارتى دیموکراتى کوردستان و دۆزینەوەى ئەنجامداەرانى کراوە.
بەپێى راگەیەنراوەکە، لەکۆبونەوەەداهەڵسەنگاندن بۆ ڕۆڵى هێزە ئەمنیەکانى کراوە، هەروەها راگەیەنراوە کە ١٥ کەس بەتۆمەتى سووتاندنى بارەگاکەى پارتى دەستگیرکراون و بڕیاریش دراوە لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە بەسەپەرشتنى راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق بۆلێکۆڵینەوەى ورد لەو رووداوە پێکبهێنرێت.