TR KU SO
FB X
Cîhan

بەهۆی باران بارین و لافاو لە باشووری ئێران ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا

Navas Jan
Admin
📅 23 Temmuz 2022 17:27

پەیامی کورد... بەهۆی باران بارین و لافاو لە باشووری ئێران ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی لافاوەوە لە باشووری ئێران ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش بێسەروشوێن بوون.

میدیای ئێران بڵاوی کردەوە، ڕۆژی هەینی شەپۆلێکی باران بارین بەخوڕ چەند ناوچەیەکی لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای فارس گرتووەتەوە و بەو هۆیەشەوە لافاو لە چەند شوێنێک دروستبووە.

خەلیل عەبدوڵاهی بەڕێوەبەری گشتی کۆنترۆڵکردنی قەیران لە پارێزگای فارس ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاوی ڕووباری ڕودباڵ لە شاری ئێستەهبان لافاو دروست بووەوە و بە هۆوە ٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا تەرمی ١٦ کەس لە قوربانیانی ڕووداوەکە ناسراوەتەوە و گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبوانیش بەردەوامە.

Paylas: