Cîhan
بە هۆی دۆخی مەترسیدارو نەبوونی دەرمان لە ئێران فڕۆکەیەک هاوکاری تەندرووستی جیهانی گەیشتە فڕۆکەخانەی ئیمام خۆمەینی
پەیامی کورد ... بە هۆی دۆخی مەترسیدارو نەبوونی دەرمان لە ئێران فڕۆکەیەک هاوکاری تەندرووستی جیهانی گەیشتە فڕۆکەخانەی ئیمام خۆمەینی
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان فڕۆکەیەکی هەڵگری هاوکارییەکانی تەندرووستی جیهانی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتە فڕۆکەخانەی ئیمام خۆمەینی لە تاران .
هەروەها بۆ پێداچوونەوە لە سەر دۆخی مەترسیداری ڤیرووسی کۆرۆنا نوێنەرانی سازمانی تەندرووستی جیهانی بۆ چۆنیەتی بەڕیوبەرایەتی ئەم نەخۆشییە گەیشتنە ئێران .
ئەم فڕۆکەیە هەڵگری زیاتر لە ٧.٥ تەن کەل و پەلی پزیشکی و پارێزگاریکردن بۆ زیاتر لە ١٥،٠٠٠ نەفەر و هەروەها کەیتگەلی تاقیکاری کۆرۆنا بۆ زانینی ئاماری درووست بۆ ١٠٠ هەزار کەس بووە .