TR KU SO
FB X
Cîhan

بەهۆی هێرشێکی داعشەوە لە ئەنبار ١٠ هاوڵاتی کوژران و بریندار بوون

Navas Jan
Admin
📅 03 Temmuz 2021 14:49

پەیامی کورد … بەهۆی هێرشێکی داعشەوە لە ئەنبار ١٠ هاوڵاتی کوژران و بریندار بوون

 

درەنگانی شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش لە دەوروبەری قەزای حەدیسەی سەر بە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق هێرشیانکردووە و بە گوێرەی ئەنجامە سەرەتاییەکان ١٠ هاوڵاتی کوژراون و بریندار بوون.

 

سەرچاوەکانی هەواڵ  بڵاویانکردەوە، هێرشەکە بۆ سەر قەزای حەدیسە بووە و چەکدارانی داعش لە پێنج قۆڵەوە هێرشیانکردووە و بەهۆیەوە ٤ هاوڵاتی کوژراون و ٦ هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون.

 

بە گوێرەی هەواڵ هێرشەکە لە لایەن شانە نوستووەکانی داعش لە ناوچەکە ئەنجام دراوە و نزکیبوونەتەوە لە دەریاچەی حەبانیەی گەشتوگوزاری ئەنبار.

 

دوای هێرشەکەش، هێزە ئەمنییەکان و حەشدی عەشایەری خراونەتە ئامادەباشییەوە و دەستیان بە کێوماڵی ناوچەکە کردووە.

 

لە دوای تێکشکانی لە ناوچەکانی خۆرئاوای ئەنبار، ئەوە یەکەمجارە داعش هێرشی وا لەو ناوچانە ئەنجام بدات.

Paylas: