TR KU SO
FB X
Cîhan

بەهۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی جەنگی روسی 13 كەس گیانیان لەدەستدا

Navas Jan
Admin
📅 18 Ekim 2022 20:39

پەیامی کورد... بەهۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی جەنگی روسی 13 كەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی جەنگی روسی لە جۆری "سوخوی – 34" لەناوچەیەكی نیشتەجێبوون لە باشوری روسیا، 13 كەس گیانیان لەدەستدا كە 3یان منداڵن و 19ی تر بریندار بوون.
ئاژانسی هەواڵی روسی لە زاری وەزارەتی حاڵەتە لەناكاوەكان بڵاویكردووەتەوە، فڕۆكەیەكی "سوخوی – 34" كەوتووەتە خوارەوە و خۆی كێشاوە بە تەلارێكی نیشتەجێبووندا لە شاری "ییسك" لە باشوری روسیا لە نزیك سنورەكان لەگەڵ ئۆكرانیا.
رونیشكراوەتەوە، بەهۆی روداوەكەوە 13 كەس گیانیان لەدەستداوە كە 3یان منداڵن، هەروەها 19ی تر بریندار بوون، هەردوو كاپتنی فڕۆكەكەش پێش روداوەكە بە پەڕەشوت خۆیان هەڵداوەتە خوارەوە.
بەپێی زانیاریەكان، فڕۆكەكە كە لە دەنگ خێراترە هیچ تەقەمەنییەكی هەڵنەگرتووە، بەهۆی ئەوەشەوە زیانەكان كەمبوون، چونكە لەكاتی راهێناندا بووە و دوای بەرزبوونەوەی بزوێنەرەكەی ئاگری گرتووە.

Paylas: