بۆ یه‌كه‌مجار سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل سه‌ردانی ئیمارات ده‌كات
پەیامی کورد … بۆ یه‌كه‌مجار سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل سه‌ردانی ئیمارات ده‌كات
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، نافتالی بێنێت بۆ یه‌كه‌مجار به فه‌رمی سه‌ردانی ئیمارات ده‌كات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی رۆژنامەوانیی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ نافتالی بێنێت به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ جێنیشی ئیمارەتی ئەبو زەبی، محه‌مه‌د بن زیاد ئال نهەیان سه‌ردانی ئه‌بو زه‌بی ده‌كات.
بڕیاره سبه‌ی نافتالی بێنێت له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن زیاد ئال نهەیان كۆببێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەباره‌ی بابه‌ته ئابووریی و هەرێمییەکان کە هاوكارن له بەهێزکردنی خۆشگوزەرانی و سەقامگیرییەکان تاوتوێ دەکرێت.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه سه‌ردانه‌كه یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیله بۆ ئەبو زەبی.
ئیسرائیل و ئیمارات له رێوڕه‌سمێكدا له ١٥ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٠دا له كۆشكی سپی ئه‌مریكا رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان واژوو كرد.ا