TR KU SO
FB X
Cîhan

بە پێی هەواڵی وەزارەتی ناوخۆی عێراق زیاتر لە ٢ میلیۆن و ٥٠٠ هەزار پاسپۆرت دەرکراوە

سارا
Yazar
📅 19 Aralık 2019 17:08

پەیامی کورد    ...    وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد، تەنها لەساڵی ٢٠١٩دا دوو میلیۆن و ٥٧٠ هەزار پاسپۆرت بۆ هاووڵاتیان لە سەرجەم پارێزگاكانی ووڵاتدا دەركراوە.
عەمید ئەحمەد عەبدولستار بەڕێوەبەری گشتیی پاسپۆرت لە وەزارەتەكە بەرۆژنامەی "سەباح"ی نیمچەفەرمی وتوە، لەچوارچێوەی پلانەكان بۆ كردنەوەی نووسینگەی نوێ‌ لەو شارە گەورانەی دانیشتوانی زۆرە، ٩ نووسینگەی نوێ‌ لە شارەكانی باكوور و باشووری ووڵات كراونەتەوە.
وتیشی "ئامانج لە كردنەوەی ئەو نووسینگانە بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغییە لەسەر بەڕێوبەرایەتییە سەرەكییەكانی ناو شارە گەورەكان".
بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەو نووسینگانەی كراونەتەوە ٣یان لە پارێزگای زیقارن، دووانیان لە پارێزگای سلێمانی، دووانی دیكە لەپارێزگای دهۆك و نووسینگەیەك لە پارێزگای هەولێر، هەروەها نووسینگەیەكی دیكەش لەپارێزگای سەڵاحەدین كراوەتەوە. بەكۆی گشتی هەموو پارێزگاكانیش، لەساڵی ٢٠١٩دا دوو میلیۆن و٥٧٠ هەزار پاسپۆرت بۆ هاووڵاتیان دەركراوە.

Paylas: