TR KU SO
FB X
Cîhan

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەکی زیقار ٦٠ کەس گیانیان لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 13 Temmuz 2021 13:04

پەیامی کورد … بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەکی زیقار ٦٠ کەس گیانیان لە دەست دا

 

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەكەی نەخۆشخانەی توشبووانی كۆرۆنا لەزیقار بەرزبووەوە بۆ ٦٠ كەس، ئیدارەی پارێزگاكە باری نائاسایی ڕاگەیاند و سێ ڕۆژ كرایە پشوو.

 

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، بەهۆی ئاگركەوتنەوەكەی شەوی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی “ئیمام حوسێن”ی تایبەت بەكۆرۆنا، تا ئێستا ٦٠ كەس گیانیان لەدەستداوە.

 

هاوكات تەندروستی زیقار ئاشكرایكردووە، ئاگارەكە بەهۆی نەبوونی مامەڵەیەكی دروست لەگەڵ بوتڵی ئۆكسجینی نەخۆشخانەكە ڕوویداوە.

 

ئیدارەی پارێزگاكەش باری نائاسایی ڕاگەیاند و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ پشووی لەفەرمانگەكان ڕاگەیاند.

 

Paylas: