TR KU SO
FB X
Cîhan

بە هۆی تەقینەوەی خۆکوژی لە نزیک پاسێکی گەشتیاری لە میسڕ زیاتر لە ١٤ برینداری لێکەوتەوە

سارا
Yazar
📅 19 Mayıs 2019 21:00

پەیامی کورد   ...  بە هۆی تەقینەوە لە نزیکی پاسی گەشتیاران لە قاهیرە زیاتر لە ١٤ کەو بریندار بوون .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە " الحداس " ئەم ڕووداوە لە ڕیگەی تیرۆریستی خۆکۆژەوە لە ناوچەی مۆزەخانەی گەورەی میسڕ ڕوویداوە .

میدیاکانی ناوخۆیی ڕۆژی یەکشەممە هەواڵیان دا کە تەقینەوەیەک لە نزیک پاسی تووریستی لە نزیک کۆمەڵەی مۆزەخانەکان لە میسڕ ڕوویداوە . بە پێی زانیاریە سەرەتاییەکان لە ئاکامی ئەم تەقینەوەیە لە ناوچەی مۆزەخانەی گەورەی میسڕ ١٧ کەس بریندار بوون .

جێگای ئاماژەدانە کە هەموو برینداران خەڵکی دەرەوەن و بۆ گەشت لەو ووڵاتەدا بوون . زانیاری سەبارەت بە کوژراوانی ئەم ڕووداوە تا ئیستا لە بەر دەست دا نییە .

Paylas: