TR KU SO
FB X
Cîhan

بە هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ئیدلب 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

سارا
Yazar
📅 10 Nisan 2018 02:06

مۆسته‌فا حاج یوسف، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی ئیدلب  لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵوی تورکی ڕایگەیاند له‌ پارێزگای ئیدلبی سووریا، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌نێو بینایه‌كی حه‌وت نهۆمی ڕوویدا و به‌پێی ئاماره‌ به‌راییه‌كان له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا 15 سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 36ی دیكه‌ش برینداربوون.

حاج یوسف باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 36 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه‌ زۆربه‌یان منداڵن و خراونه‌ته‌ ژێر چاودێری پزیشكیه‌وه‌، به‌ڵام ره‌وشی ته‌ندروستیی هه‌ندێكیان سه‌خته‌.

حاج یوسف ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌شێكی زۆری بینایەكه‌ داڕووخاوه‌ و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانی گه‌ڕان و ڕزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر ئاواری ڕووخاوی بینایەكه‌وه‌.

گوتیشی: “تیمه‌كانمان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان. هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ پاش ته‌واوبوونی كاره‌كان دیاری ده‌كرێت”.

هاوكات به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ بینا و ئۆتۆمبێله‌كانی ده‌وری بیناكه‌ زیانیان به‌ركه‌وت.

Paylas: