TR KU SO
FB X
Cîhan

بە هۆی زیاد بوونی ژمارەی تووشبوانی ڤیرووسی کرۆنا چین ڕۆبۆت بۆ پشکنین بە کار دەهێنێت

سارا
Yazar
📅 06 Şubat 2020 17:00

پەیامی کورد   ...   زیاد بوونی ژمارەی قوربانیانی ڤیرووسی کرۆنا ٣١ ووڵاتی دەرگیری خۆی کردووە هەر بەم هۆیەوە ، حكومەتی چین ژمارەیەكی زۆر رۆبۆتی لە شەقامەكاندا بڵاوكردوەتەوە، كە بە تەكنەلۆژیای ٥ G كاردەكەن و پشكنین بۆ هاووڵاتیان دەكەن.

کۆمیسیۆنی تەندرووستی نەتەوەیی چین ڕایگەیاند ، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە هۆی تووشبوون بە ڤیرووسی نوێی کرۆناوە گیانی خۆیان لە دەست داوە زیاتر لە ٥٦٥ کەسە و تا ئەم کاتە ژمارەی گشتی تووشبووانیش زیاترە لە ٢٨ هەزار کەس .
لەوبارەیەوە رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە، ئەو رۆبۆتانە بە شەقامەكاندا دەگەڕێن و  پشكنینی پلەی گەرمی جەستە بۆ هاووڵاتیان دەكەن بۆئەوەی بزانرێت ڤیرووسی كۆرۆنای هەیە یاخود نا، هەروەها رۆبۆتەكان لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە كۆنترۆڵ دەكرێن.
رونیشكراوەتەوە، رۆبۆتەكان چەند رێنماییەكیان تێدا تۆماركراوە كە داوا دەكات دەمامك ببەسترێت لەكاتی چونەدەرەوەو بەردەوام دەستەكان بشۆردرێن و هاووڵاتیانیش لە یەكتر دوربكەونەوەو پلەكانی گەرمای لەش بپێون.
بەپێی زانیاریە رۆژنامەوانیەكان، ئەو رۆبۆتە پۆلیسیانە ئەگەر یەكێك ببینن دەمامكی نەبەستوە پۆلیس ئاگاداردەكەنەوە، ئەو رۆبۆتانە لە فڕۆكەخانەكان و ناوەندەكانی بازاڕكردن لە چەندین شار دانراون.

Paylas: