Cîhan
بەحرێن پیرۆزبایی لە ئیسرائیل و ئیمارات دەکات
پەیامی کورد ... بەحرێن پیرۆزبایی لە ئیسرائیل و ئیمارات دەکات
حامه‌د بن عیسا ئه‌لخه‌لیفه شای به‌حرێن، ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیمارات و ئیسرائیل و به "سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی" ناوبرد.
ئاژانسی هه‌واڵی به‌حرێن BNA بڵاوی كرده‌وه كه بن عیسا پاشای بەحرێن و بن زیاد پاشای ئمارات په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام داوه و له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا بن عیسا پیرۆزبایی له شازاده‌ی جێنشینی ئیمارات، محه‌مه‌د بن زیاد كرد به بۆنه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیمارات و ئیسرائیل و ئه‌مه‌ی به "سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی" ناوبرد.
شای به‌حرێن باسی لەوە کردووە كردووه كه ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه هه‌نگاوێكه بۆ هێنانه‌دی ئاشتی و سه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.