TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... عادل الجبیر لە کار لادرا

سارا
Yazar
📅 27 Aralık 2018 23:20

پەیامی کورد ...  گۆڕانکارییەکان لە کابینەی عەرەبستان بۆ بە هۆی لە کار لادانی عادل الجبیر .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستان لە کار لادرا . کەناڵی سەعوودی العربیە ، عادل الجبیر کە وەزیری عەرەبستان بوو ، ئەمڕۆ بە فەرمانی سەلمان بن عەبدۆلعەزیز لە کار لادرا . بە پێی هەواڵی ئەم ئاژانسە هەواڵییە " ئیبراهیم العساف " بە ناوی وەزیری دەرەوەی نوێی عەرەبستانی سەعوودی ڕاسپێدرا .

وەزیری ڕاوێژکاری دەوڵەت لە کاروباری دەرەوە ، پۆستی نوێی عادل الجبیر دەبێت . لە لایەکئی دیکەوە ، " ترکی ئال الشیخ " لە بەرپرسیاریەتی دەزگای وەرزش ی عەرەبستان لەکار لادرا ، هەرچەندە ئەو بە ناوی بەرپرسی نوێی دەزگای خۆشگوزەرانی سەعوودیە ڕاسپێدراوە .

پێشتر لە هەواڵەکاندا هاتبوو کە هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵی تورکیا بە خراپ بوونی دۆخی پاشای عەرەبستانی سەعوودی ئامەژەیان کردووە . هەواڵنێری " ئی . ئێچ . ئای نیوز " ئێوارەی ئەمڕۆ بە گەڕانەوەی لە ڕاپۆرتگەلی پشت ڕاست نەکراوە هەواڵی لە نەخۆشی زۆر بە هێزی " سەلمان بن عەبدۆلعەزیز " پاشای ٨٢ ساڵەی عەرەبستانی سەعوودی هەواڵیدا .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ماوەیەک پێش ئێستاش بڵاوکراوەی " المنار " بە ئاماژەدان بە بابەتێکی وەها نووسی بووی کە سەلمان بن عەبدۆلعەزیز بە هۆی خراپی دۆخی تەندرووستییەوە تەنانەت ناتوانێ بۆ تێپەڕاندنی پشوو بۆ دەرەوەی ووڵات سەفەر بکات . المنار بە پشت بەستن بە هەندێک لە سەرچاوەکان هەواڵیان لە دۆخی تەندرووستی مەلەک سەلمان و کەوتنە بن چاودێری پزیشکی ئەو هەواڵیان دابوو .

Paylas: