TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... بە فەرمانی ناتانیاهوو ٨ هەزار سەربازی ئەو وولاتە کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشی یەوە

سارا
Yazar
📅 31 Mart 2019 22:33

پەیامی کورد  ...  بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئامادەبوونی سەربازانی ئەم ووڵاتە لە تەواوی سنووری غەززە بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئەو فەرمانی ئامادەبوونی زیاتری سەربازانی ووڵاتەکەی لە سەرانسەری سنووری غەززەی ذاوە کە ئامادە بن بۆ هەر " جۆرە سێناریۆیەک " تەنانەت بۆ بەرەنگاربوونەوەیەکی تەواو لە بەرامبەر " هەرجۆرە هێرشێکی فەلەستینییەکان " .

بە پێی ئەم هەواڵە چوار تیپ ، نزیکەی هەشت هەزار سەرباز لەگەڵ تانک و تۆپخانە ، لە سنوورەکانی بن دەستدا لە چاودێری کردندان . ئەم کاردانەوەیە لە بەر بۆمبارانی مووشەکی بۆ سەر ناوەندێکی پڕ لە خەڵکی ئیسرائیلە کە لە ڕۆژی دووشەممە دا ڕوویدا و لە ئاکامدا بینایەکی نیشتەجێ بوون ڕووخا و حەوت کەسیش تێدا بریندار بوون .

ناتانیاهوو لە مەراسیمێکی کردنەوەدا لە دانیشتنی خۆی لەگەڵ ژائیر بۆلسۆنارۆ ، سەرۆککۆماری برازیل ووتی : من فەرمانی دا هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل بە شێوەیەکی تەواو جێگیر بن ، ئەمەش بریتییە لە تانکەکان ، تۆپخانەکان ، یەکینەکانی زەوینی و ئاسمانی . بۆ ئێمە هەر جۆرە سێناریۆیەک تەنانەت لە حالەتی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەرفراوان ئامادەین . ئێمە هەر شتێک کە بۆ پارێزگاری کردنی ئیسرائیل پێویست بێ دەیکەین .

Paylas: