بەپەلە ... بە هۆی بوومەلەرزەوە لە پارێزگای کرماشان ٢٨٧ کەس بریندار بوون
پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاند بە هۆی بوومەلەرزەکەی دوێنێ تازئاوای کرماشانەوە ۲٨۷ کەس بریندار بوون .
بە پێی ڕاپۆرت و هەواڵەکان، هووشەنگ بازوەند ڕایگەیاندووە : لە بوومەلەرزە ٥.۹ ڕیخترییەکەی دوێنێی تازئاوای کرماشان ۲٨۷ کەس بریندار بوون کە ٨ کەسیان لە نەخۆشخانەکان لە ژێر چاودێڕی پزیشک دان.
هەروەها ووتی : بوومەلەرزەکە کاتژمێر ۱۴:۳۷ خولەک ڕوویداوە کە هیچ زیانێکی گیانی بەدواەوە نەبووە.
پارێزگاری کرماشان هەروەها ئاماژەی بەوە کرد : ٤۳ گوند و شاری تازئاوای کرماشان بەم هۆیەوە کاریگەریان بە سەرەوە بوو کە بڕێک بینا بە تەواوی ڕووخاوە و پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە .
بازوەند ئاماژەی بە کارەبای ئەم ناوچانە کرد و ڕایگەیاند: کارەبای شار و گوندەکان بە پەلە چاک بووەتەوە و تەنیا ۷ گوند کارەبای نییە.
وتیشی: تیمی فریاگوزاری لە ناوچەکەن. لە شاری جوانڕۆش بریندار هەیە هەروەها ماڵە ڕووخاوەکانی ئەم شارە یەکجار زیاترە لە گوندەکان .