TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... بە پیلانی قاسم سلێمانی هێزێکی زۆری حەشدی شەعبی بۆ سەرکوتکردنی خەڵکی گوازراونەتە کەرکووک و زۆربەی شارەکانی عێڕاق

سارا
Yazar
📅 06 Kasım 2019 14:20

پەیامی کورد    ...   قاسم سلێمانی بە بردنی هێزێکی زۆری حەشدی شەعبی بۆ کەرکووک و زۆربەی شارەکانی دیکەی عێراق پیلانێکی دیکەی سەرکوتکردنی خەڵکی عێراقی دەست پێکرد  بە پێی زانیاری لە سەرچاوەیەکى هەواڵى لە بەغدا
 ئەمشەو هێزێکى زۆرى حەشدى شەعبى لە کەرکوک و شارەکانى ترى عێراقەوە براونەتە بەغدا و لە شوێنە هەستیار و گرینگەکانى بەغدا بەتایبەت لە دەوروبەرى مەیدانى تەحریر و چوار پردە گرینگەکەى کۆمارى و ئەلسنک و ئەلئەحرار و ئەلڕەسافە کە بە ناوچەى سەوزەوە دەبەسترێنەوە،جێگیر کراون.

 هەندێک دەڵێن ئێران دەیهەوێت لەگەڵ پچڕاندنى ئەنتەرنێت، هێرش بکاتە سەر شوێنى خۆپێشاندەران لە مەیدانى تەحریر و شوێنەکانى تر.

 ئامانجى ئەم کارە بۆ کۆتاییهێنان بە خۆپێشاندان و مانگرتنەکانى بەغدا و شارەکانى ترە!

Paylas: