TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... بۆمەلەرزەیەک ئیستانبوڵ و دەریای مەڕمەڕە دەهەژێنێت

سارا
Yazar
📅 24 Eylül 2019 15:37

پەیامی کورد    ...    بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٦ پلە بە پێوەری ڕێشتەر ئیستانبوڵ و دەریای مەڕمەڕەی دەهەژێنێت .

ئەمڕۆ سێشەممە بۆمەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٦ پلە بە پێوەری رێشتەر ئیستانبوڵ و دەریای مەڕمەڕەی هەژاند.
بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٦ پلەی بەپێوەری رێختەر لە ناوەڕاستی دەریای مەڕمەڕە بە قوڵی ٥.٣٦ کیلۆمەتر لەسەر ڕەوی دەریاوە ڕوویداوە.
بەپێی زانیارییەکان، ناوچەکانی دەورووبەری شێوێنی ڕوودانی بۆمەلەرزەکە بە دووری ٢٠ بۆ ٥٢ کیلۆمەتر هەست بە بۆمەلەرزەکە کراوە.
سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ رایگەیاندووە، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە تا ئێستا بەدەستیان کەوتوە بۆمەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدواوە نەبوە.

Paylas: