TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... باڵیۆزی ئێران بە تاوانی چالاکی دژ بە ووڵات لە ئالبانی دەرکرا

سارا
Yazar
📅 20 Aralık 2018 19:02

پەیامی کورد ...  هەواڵنێری ئاسۆشەیتێد پرێس پشت ڕاستی کردەوە کە " مووساد " سەبارەت بە ئەگەری هێرشی تێرۆریستی لە شاری ئێشکۆدێر هەواڵی داوەتە بەرپرسانی ووڵاتی ئالبانی .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، بەرپرسانی ئالبانی ، باڵیۆز و یەکێکی دیکە لە دیپلۆماتەکانی ئێران کە کار دەکەن لە ئالبانی بە تاوانی خەریک بوون بە چالاکی گەلێک کە ئەمنییەتی ئەم ووڵاتە لەگەڵ مەترسی ڕووبەڕوو دەکاتەوە ، لەم ووڵاتەدا دەرکرد .

هەواڵنێری ئاسۆشەیتێد پرێس ڕایگەیاند کە ئیسرائیل ئەم زانیارییانەی سەبارەت بە چالاکی دیپلۆماتە ئێرانییەکان و بە گشتی لە شاری ئێشکۆدێر ی خستوەتە بەر دەستی بەرپرسانی ئالبانییەوە .

بە پێی ڕاپۆرت و هەواڵەکانی کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی دێسەمبەر بڵاو کرایەوە ، لە هەڕەشەیەکی گەروەی تێرۆریستی لە ستادیۆمێکی وەرزشی کە دوو ساڵ پێش ئێستا دوو تیمی فووتباڵی ئیسرائیل و ئالبانی لەگەڵ یەکتر دیداریان کرد ، هەواڵی داوە .

هەروەها ڕاپۆرت دراوە بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە ئیسرائییلەوە گەیشتووە ، نە تەنیا ئەم هێرشە تێرۆریستییە هەڵوەشایەوە بەڵکوو ٢٠ کەس لەم پەیوندییەدا دەست بە سەر کراون .

سەبارەت بە دەرکردنی باڵیۆزی ئێران لە ووڵاتی ئالبانی لە لایەن بەرپرسانی ئەم ووڵاتەوە ، جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی تویتێک ڕایگەیاند کە یەکێک لەو دیپلۆماتە ئێرانیانەی کە دەرکراوە لە ئالبانی خودی باڵیۆزی ئێران بووە .
همچنین گزارش شده که با توجه به اطلاعات دریافتی از اسرائیل، نه تنها این حمله تروریستی خنثی شد،

هەروەها نووسی : ئێدی ڕاما ، سەرۆکوەزیری ئالبانی باڵیۆزی ئێرانی لە ووڵاتەکەی دەرکردووە تاکوو بەم کارەی بە ڕابەرانی ئێران بڵێ کە پاڵپشتی لە تێرۆریزم چیتر قەبووڵ ناکرێت .

Paylas: