TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... CNN ...  ئێران بەشێک لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی خۆی لە بەرزترین ئاستی ئامادەباشی دانا

سارا
Yazar
📅 19 Temmuz 2020 22:47

پەیامی کورد     ...     CNN   ...     ئێران بەشێک لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی خۆی لە بەرزترین ئاستی ئامادەباشی دانا  .

دەزگای زانیاری و هەواڵگری ئەمریکا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند ، نیشانەگەلیکی جۆراوجۆر دۆزراوەتەوە کە نیشان دەدات ئێران لە دوای ئاگرکەتنەوەکەی دامەزراوە ئەتۆمییەکەی نەتەنز و چەندین ڕووداوی دیکە ، بەشگەلێک لە سیستەمی بەرگری خۆی لە بەرزترین ئاستی سەربازی دا داناوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم بابەتە لە لایەن کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەمریکی CNN بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەک لە پێنتاگۆن ەوە ڕاگەێندراوە 

بە پێی ڕەوایەتەکانی ئەوان ، ئاستی باڵای ئامادەباشی بەم مانایەیە کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران ئامادەی هاوێشتنی مووشەکگەلی زەوین بە ئاسمان بەروە هەر جۆرە ئامانجێکی مەترسیدارە . سەرچاوەی ئاماژەپێکراو چۆنیەتی بە دەست هێنانی نیشانەگەلێک کە ڕوونکەرەوەی ئەم حاڵەتەیە دیاری ناکات . تەنیا دەوترێ ویلایەتەیەکگرتووەکان بەردەوام بە کاڵک وەرگرتن لە سەتەلایتەکان ، فڕۆکەگەلی ناسینەوە و کەشتیەکان لە سنووری ئاسمانی و ئاوی نێودەوڵەتی ، لە سەر ئەو شتانەی کە لە ئێران ڕوودەدەن چاودێری یان هەیە .

بە ووتەی سەرچاوەکانی CNN ، زانیاری و هەواڵگری ئەمریکا  ، دۆخی ئامادەباشی باڵای سیستەمی ئاسمانی ئێران وەکوو بەشێک لە ڕاهێنانی سەربازی ئەو ووڵاتە دانانێت .

Paylas: