Cîhan
بەپەلە ... داعش هۆشداری دەداتە حکومەتی عێراق و مووڵەتی ٣ ڕۆژەی پێ دەدات
داعش بۆ ئازادكردنی ژنە دەستگیركراوەكانیان موڵەتی 3 رۆژ دەداتە حكومەتی عێراق.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه له ئاژانسی ئه‌عماقی سەربە داعشەوە بڵاوكراوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ئه‌نبار و كه‌ربه‌لا كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌و ڕێكخراوه ڕفێندراون و دوو چه‌كداری داعش له‌سه‌ر سه‌ریان وه‌ستاون، جگه له ناساندنی خۆیان داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی گیانیان له مردن ڕزگار بێت، هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی داعش له زیندانه‌كانی عێراق ئازاد بكرێن، كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كراون و سزای جیاوازیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
ڕفێندراوان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ته‌نیا مۆڵه‌تی 3 رۆژ بۆ حكوومه‌تی عێراق دیاریكراوه، ئه‌گه‌ر ئافره‌ته داعشیه‌كان ئازاد نه‌كرێن، چاره‌نووسی ئەوانیش مردنه.