Cîhan
بەپەلە ... ڤیدیۆ ... هەواڵی زۆر گرینگ سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمشەوی ئیسرائیل بۆ سەر زۆربەی بنکە سەربازی و بەرگرییەکانی ئێران
پەیامی کورد ... هەواڵی زۆر گرینگ سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمشەوی ئیسرائیل بۆ سەر زۆربەی بنکە سەربازی و بەرگرییەکانی ئێران
هاوکات دوای هێرشە زنجیرەییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر زۆربەی شارە جیاوازەکانی ئێران بە فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان ەوە ، بنکەی ئاسمانی T4 یش لە سووریا کە شوێنی جێگیربوونی هیزەکانی سوپای پاسداران ە کراونەتە ئامانج ، تاکوو ئیستا ئاستی زەرەر و زیانەکانی دیاری نەکراون ،
هەروەها لەم زنجیرە تەقینەوانەدا بە دیاری کراوی ئەم شوینانە زیاتر ڕاگەێندراون کە بریتین لە " تەقینەوە و بۆمەلەرزە " کە لە ئەساس دا بۆمەلەرزە نەبووە و مەخزەنی تەقینەوەکان بووەتە هۆکاری هەژینی زەوین و قوربانی بوونی خەڵکێکی زۆر "
تەقینەوەی کارگەی بەرهەم هێنانی چەک و تەقەمەنی گرینگ لە پارێزگای ئەسفەهان
ئاگرگرتنی کارگەی ڕۆن لە تەورێز
تەقینەوە لە کەرەج
تەقینەوە لە هەمەدان
هەروەها چۆڵکردنی باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە گرینگترین هەواڵەکانی ئەمشەون کە تاکوو ئێستا بە دەستمان گەیشتوون