بەپەلە ... دانپێدانانی پاپا فرانسیس بە دەستڕێژی جنسی لە دژی ڕاهیبەکانی کەنیسەی کاتۆلیکی ڕۆما
پەیامی کورد ... فرانسیس ، پاپای ڕۆما دانی پێدانا کە کەنیسە سەبارەت بە ئازارگەلێک لەوانەش تەعەدای جنسی بە ژنانی ڕاهێبە لە لایەن بەڕێوبەرانی مەعبەدەکان و ڕۆحانییەکانی مەسێحی پلە باڵا ئاگادارە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی ANSA ڕابەری کەنیسەی کاتۆلیکی ڕۆما ڕایگەیاند لەمبارەوە تەنانەت کەوتوونەتە دۆخێکەوە کە هەندێک لە ئەنجوومەنەکانی دینی کاتۆلیکی هەڵبوەشێننەوە .
پاپا فرانسیس هەروەها ڕایگەیاند بێنێدیکت ی ١٦ هەم پاپای پێشوو بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم بابەتەی دەست پێکرد و ئێستا ئەو دەیەوێ ئەم بەرەنگاربوونەوەیە بەردەوامی پی بدات .
ڕابەری کاتۆلیکەکانی جیهان دانیپێدانا هەندێک لە ئەنجوومەنگەلی ژنان ی کاتۆلیک بووبوونە ئەسیر و بەردەی ئابووری و جێنسی دامەزرێنەرانی خۆیان .
جێگای ئاماژە پێدانە کە لەمدواییانە لە کەنیسەی کاتۆلیکی ڕۆما زۆر زیاتر لە پێسان لە سەر بابەتی وەکوو ئازاردانی منداڵ و هاوڕەگەز بازەکان لەم کەنیسەیەدا قسە و باس دەکرێت .