بەپەلە دوای کۆبوونەوە لەگەڵ موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکرێت لە پەرلەمان ئەو ووڵاتە
پەیامی کورد ... بەپەلە دوای کۆبوونەوە لەگەڵ موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکرێت لە پەرلەمان ئەو ووڵاتە
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوایكرد كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له له‌گه‌ڵ موسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كه هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستیی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی-یه سازبكرێت، به ئامانجی ده‌ستنیشانكردنی هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی "مه‌ترسیدار"ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤیرووسی كۆرۆنا و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی گونجاو.
حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، "داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له ده‌كه‌ین له‌نێوان شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و حكوومه‌ت به ئاماده‌بوونی موسته‌فا كازمی سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی ، به ئامانجی تاوتوێكردنی هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی گه‌وره و مه‌ترسیداری حاڵه‌ته‌كانیی تووشبوون به ڤیرووسی كۆرۆنای نوێ و په‌له‌كردن له دانانی چاره‌سه‌ری پێویست و به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه".
حه‌سه‌ن كه‌عبی كه هاوكات سه‌رۆكی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له به‌یاننامه‌كه‌یدا ره‌خنه‌ی له رێوشوێنه‌كانی حكوومه‌ت گرتووه و رایگه‌یاندووه، "ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه حكوومه‌ت په‌یڕه‌ویان ده‌كات بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تا كوشنده‌یه، زۆر سستن".
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران چه‌ندین جار هۆشداری داوه له مه‌ترسی سستی و گوێنه‌دان به جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه‌كانی به‌رگرتن و رێگه‌گرتن له‌و ناوچانه‌ی كه زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تیادا تۆماركراوه.
حه‌سه‌ن كه‌عبی هه‌روه‌ها هۆشداریشیداوه له روودانی كاره‌ساتێكی ته‌ندرووستی و مرۆیی و رایگه‌یاندووه "ئه‌گه‌ری داڕووخانی سیسته‌می ته‌ندرووستی له سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان له ئارادایه، ئه‌گه‌ر رێوشوینه‌كانی ئێستا گۆڕانكارییان به‌سه‌دا نه‌یه‌ت".
به‌پێی دوایین ئامار ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له عیراق گه‌یشتووه‌ته، پێنج هه‌زار و ١٣٥ كه‌س.