بەپەلە ... ڕۆژی دوای خۆپیشاندانەکانی ناڕازایانی عێڕاق قاسم سلێمانی لە جیاتی سەرۆکوەزیرانی ئەو ووڵاتە ووتووێژی لەگەڵ بەرپرسان کردووە
پەیامی کورد ... ڕۆژی دوای خۆپیشاندانەکانی ناڕازایانی عێڕاق قاسم سلێمانی لە جیاتی سەرۆکوەزیرانی ئەو ووڵاتە ووتووێژی لەگەڵ بەرپرسان کردووە .
ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشەیتێدپرێس لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند ڕۆژێک لە دوای خۆپیشاندانی نارازیانی دژبەری دەوڵەت لە عێڕاق قاسم سلیمانی بە کاتی شەو بەرەو بەغدا بەڕێ کەوتووەو خۆی بە هەلیکۆپتەر گەیاندووەتە ناوچەی سەوزی بەغدا .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە ناوچەی سەوز گرووپێک لە بەرپرسانی ئەمنییەتی لە دوای ئەوەی کە بیستوویانە بڕیار وایە لە جیاتی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق دەبێ لەگەڵ قاسم سلێمانی کۆببنەوە و ئەو سەرپەرشتی ئەم کۆبوونەوەیەکە دەکات زۆر سەریان سووڕماە و تووشی شۆک بوونەە .
هەروەها هەر بە پێی ئەم هەواڵە لەم کۆبوونەوەیەدا قاسم سلێمانی بە بەرپرسانی ئەمنییەتی ئەو وولاتەی ڕاگەیاندووە : ئێمە باش دەزانین لە ئێران بە چ شێوەیەک لەگەڵ ناڕازیان بەرەنگار ببینەوە .