بەپەلە ... دوای تێکشکانی سیستەمی بەرگری ئێرانی لە لایەن ئیسرائیلەوە بە دەیان پاسداری سەر بە ڕژیمی ئێران کوژران
پەیامی کورد ... دوای تێکشکانی سیستەمی بەرگری لە لایەن ئیسرائیلەوە بە دەیان پاسداری سەر بە ڕژیمی ئێران کوژران .
بە پێی نوێترین هەواڵ دوای مووشەکبارانی رێکخراوەی جیهادی ئیسلامی سەر بە رژیمی ئێران ، هێرشی فرۆکەکانی ئەرتەشی ئێسرائیل بۆ سەر دەیان بنکەی رژیمی ئێران لە سووریا دەستی پێکرد. پێگەکانی رژیم لە ئەبوو کەماڵ و قائیم و دیمەشق وێران کران.
ئیسرائیل دەیان ئەندامى سوپاى پاسدارانى لەناوبردووە
ئیسرائیل بنکە تیرۆریستییەکانى سوپاى پاسداران و سیستەمى بەرگرى مووشەکى لە سووریا بە قورسی بۆمباران کرد.
هەوأڵدەرى فەرمى سانا لە سووریا لە زمانى سەرچاوەیەکى سەربازییەوە بڵاوى کردەوە کاتژمێر ١:٢٠ دەقەى شەوی ڕابردوو ، فڕۆکە شەڕکەرەکانى ئیسرائیل، نزیکییەکانی شارى دیمەشقیان بۆمباران کردووە و سیستەمێکى بەرگرییان تێک شکاندووە و دەیان پاسداریشیان کوشتووە!
بەڵام تائێستاش ڕژیمی ئێران لە سەر ئەم هەواڵانە و کوژرانی پاسدارانەکانی بێ دەنگی دەنوێنێ