TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران لە سووریا لە لایەن بەشار ئەسەد ەوە دەردەکرێت

سارا
Yazar
📅 12 Kasım 2021 19:44
پەیامی کورد     ...    فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران لە سووریا لە لایەن بەشار ئەسەد ەوە دەردەکرێت .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان چەند کاتژمێرێک دوای کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئیمارات لە دیمەشقی پایتەختی سووریا لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتە ، فەرماندیەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران ی سەر بە ئێرانی دەر کردووە .

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی فەرمی فەڕەنسا لە زمانی بەرپرسانی باڵای کۆشکی سەرۆککۆماری سووریا ئاشکرای دەکەن ، موستەفا جەواد غەفاری فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرال لە سووریا ، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی بەشار ئەسەد لەو ووڵاتە دەرکراوە ، لە بەر ئەوەی کە  بووەتە هۆکاری سەر‌هەڵدانی نانەوەی ئاژاوە لە ناوچەکە و هەروەها یاسای سەروەری نیشتیمانی و نەتەوەیی سووریای پێشێڵ کردووە .

هاوکات باس لەوەش کراوە کە موستەفا جەواد غەفاری دەستی هەبووە لە قاچاخ بردنی چەک و چۆڵ ، وەک کاری بازرگانی کردن و خۆشی لە پێدانی باج دزیوەتەوە .

Paylas: