TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... فڕۆکەیەکی سەربازی جۆری F-5 لە ئێران کەوتە خوارەوە

سارا
Yazar
📅 26 Ağustos 2018 21:03

لە لە بەرزاییەکانی پارێزگای خۆزستان لە ئێران لە شاری دێزفوول فڕۆکەیەکی جۆری F-5  ی سەربازی کەوتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکەش گیانی لە دەستدا .

بە گوێرەی هەواڵەکانی ڕاگەیاندن لە ناوخۆی ئێران لە دەورووبەری نیوەڕۆ بە هۆی کێشەی تەکنیکییەوە فڕۆکەکە کەوتووەتە خوارەوە .

هەروەها ئەو کەسەی کە لەگەڵ فڕۆکەوانەکە  بووە ڕزگاری بووە و بریندارە لە لێکۆڵینەوەدایە بۆ پێدانی زانیاری سەبارەت بە چۆنیەتی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە .

Paylas: