TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... فڕۆکەیەکی شەڕ لە ئێران تێکشکا

سارا
Yazar
📅 25 Aralık 2019 16:45

پەیامی کورد    ...    ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی شەڕ لە بەرزاییەکانی کێوی سەبەلان لە ناوچەی گەشتیاری سەردابە کەوتە خوارەوە .

بە پیی هەواڵەکان و بە پشت بەستن بە سەرچاوەی هەواڵی دنیای ئابووری ، هەندێک لە سەرچاوەکان لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی شەڕ لە بەرزاییەکانی کێوی سەبەلان لە ناوچەی گەشتیاری سەردابە هەواڵیانداوە .

خەڵکی ناوچەی سەرعەین ئەم فڕۆکەیان لە بەرزاییەکی کەم دا دیوە بەڵام لە دیوی شارۆچکەی مێشکین شار یش دەنگ گەلێک بیستراوە .

لاشەی فڕۆکەکە لە لایەن سەرنشینانی باڵەفڕی ئەرتەش ەوە لە ناوچەی دامەنەی قۆللە بابا مەقسوود لە بەرزاییەکانی کێوی سەبەلان ەوە دیتراوە و باڵەفڕی  مانگی سوور و باقی هێزەکانی یارمەتیدان لە حاڵی ڕۆیشتنن بۆ ناوچەکە .

جێگای ئاماژەدانە تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەکی زیاتر لە هۆکاری ئەم ڕووداوە و ئاماری کوژراوان لە بەر دەستدا نییە .....

Paylas: