بەپەلە ... هاوپەیمانی عەرەبی بریندارێکی ئێرانی دەگەێنێتە نەخۆشخانەی سەربازی عەرەبستانی سەعوودی
پەیامی کورد ... ئەندامێکی خزمەتگوزاری " خەدەمە "ی کەشتییەکی جێی گومانی ئێرانی لە باشووری دەریای سوور گەێندرایە نەخۆشخانەی سەربازی عەرەبستانی سەعوودی .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان هاوپەیمانی عەرەبی ڕایگەیاند : ئەندامێکی خزمەتگوزاری کەشتییەکی جێی گومانی ئێرانی لە باشووری دەریای سوور گەێندرایە نەخۆشخانەی سەربازی لە شاری جازان لە عەرەبستانی سەعوودی .
هەر بە پێی ئەم هەواڵە بە دوای پەیوەندییەکی خێرا و بەپەلە لە لایەن کەشتی " ساویز ی ئێرانی " یەوە لە ناو دەریای سوور بە ڕاگەیاندنی هەبوونی بریندارێک لە ناو کەشتییەکەدا ، هێزەکانی هاوپەیمانی عەرەبی لە ناو دەریادا دەست بە جێ لە ڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە هەوڵی گواستنەوەی ئەو بریندارەیان دا و بریندارەکەیان گەیاندە نەخۆشخانەی سەربازی شاری جازان لە عەرەبستانی سەعوودی .
هاوپەیمانی عەرەبی بەسەرکردایەتی عەرەبستان، ڕۆژی سێشەمە ڕایگەیاند : سەرنشینی کەشتییەکی ئێرانی لە کەنارەکانی بەندەر حەدیدەی یەمەنەوە بەهۆکاری دەرمانی بۆ نەخۆشخانەی سەربازی گواستووتەوە.
هەواڵدەری ڕۆیتەرز ئەم ڕاپۆرتەی لە زمانی هەواڵدەری فەرمی عەرەبستانەوە (سپا) بڵاوکردووتەوە.
تەرکی ئەلمالکی، ووتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی، گوتوویەتی ئەو مەلەوانەی کە پێویستی بە هاوکاری تەندروستی بووە، لە نەخۆشخانەیێکی سەربازی لەشاری جیزانی عەرەبستان دەرمان کراوە.
ئەلمالکی گوتیشی کە بەهاناچوونەوەی ئەم کەشتییە لەسەر داواکاری نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان بووە
هەتاکوو ئێستا هیچ زانیارییەکی دیکە لە بەر دەست دا نییە ...