TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... حەسەن ڕۆحانی دەست لەکار کشانەوەکەی زەریف ی ڕەت کردەوە

سارا
Yazar
📅 27 Şubat 2019 16:07

حەسەن ڕۆحانی ، پەسەند کردنی دەست لە کار کشانەوەی زەریف ی بە پێچەوانەی مەسڵەحەت و سیاسەتەکانی ووڵات زانی و لەگەڵ ئەمەدا موافقەی نەکرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، سەرۆککۆماری ئێران لەگەڵ دەست لە کار کشانەوەی زەریف موافقەی نەکرد و لە نامەیەکدا تایبەت بە زەریف نووسی :

" وەزیری بەڕێزی کاروباری دەرەوە

 

سڵاو و ڕێز

نامەی دەست لە کار کشانەوەی بەرواری ٢٥ی فێبریوەری ٢٠١٩ ی جەنابتانم بینی . جەنابتان بە پاراستنی پلە و پایە و بایەخی وەزارەتی کاروباری دەرەوە ، و هەروەها جێگا و پێگەی وەزیری کاروباری دەرەوە وەکوو بالاترین بەرپرسی بەرپرسیار لە ئەنجامدانی سیاسەتی دەرەوەی ووڵات ، جێگای درک و لە لایەن منەوە دیار و بەرچاوە .

وەزارەتی کاروباری دەرەوە هەڵگری پەیوەندی دەرەوە و درووست کەری بواری گەیشتن بە ئەمنییەت و قازانجەکانی نەتەوەییە . هەربۆیە بە هەمان شێوە کە بارەها فەرمانم داوە هەموو دامودەزگاکان ، بریتی لە دەوڵەتی و حکوومەتی ، دەبێ لە هەماهەنگی تەواو دا بن لەگەڵ ئەم وەزارەتە ، لە بواری پەیوەندی دەرەوەدا بن .

لە هەوڵ و تێکۆشانە بێ ئەمەگەکانی جەنابت لە دەورانی بەرپرسیاریەتی قورسی وەزارەتی کاروباری دەرەوە ، لە دەوڵەتی یازدەهەم و دوازدەهەم دا سوپاسگوزاری دەکەم و لەو جێگایەی کە ئێوەم بە واتا و بە مانای ڕابەری " ئەمین ، گیانفیدا ، شۆجاع و بە هێز و پاک " و لە خەتی پێشەوە ڕاوەستان لە بەرامبەر فشارە هەمە لایەنەکانی ئەمریکا دەزانم ، وەرگرتن و پەسەند کردنی دەست لە کار کشانەوەی جەنابت بە پێچەوانەی مەسڵەحەتی ووڵات دەزانم و لەگەڵ ئەم شتەدا هاوڕا و موافق نیم .

من وەک خۆم لە سەر ئەو فشارانەی بۆ سەر دەزگاکانی دیپلۆماسی وولات ، دەوڵەت و تەنانەت سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی خەڵک بە باشی ئاگادارم . ئێمە بەو عەهدەی کە بە خوا و میلەتمان داوە ، تاکۆتایی وەفادار دەمێنین و باوەڕم هەیە کە بە گەورەیی و بەصشەندەیی خدا لەم قۆناغە قورسەدا تێپەڕ دەبین .

Paylas: