Cîhan
بەپەلە ... هێزی ئەمنییەتی دەریایی بەریتانیا لە ڕووداوێكی نادیار لە دەریای عۆمان دا هۆشداری زۆر زۆر جیددی دەدەن
پەیامی کورد ... هێزەکانی دەریایی بەریتانیا سەبارەت بە ڕووداوێکی نادیار لە دەریای عۆمان هۆشداری دەدەن
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان هێزەکانی دەریایی بەریتانیا لە دوای ڕووداوەکەی دەریای عۆمان کە تا ئێستا ناڕوونە هۆشدارییان دا و داواکاری خۆپاراستن و ئاگاداری زیاتر بوون .
گرووپی ئەمنییەتی دەریایی بەریتانیا سەبارەت بە ڕووداوێکی نادیار و ناڕوون لە خەلیجی عۆمان هۆشداری زۆر جیددی دەدەن لە نێوان ئاڵۆزییەکانی ئێران و ئەمریکا دا .
هەروەها بەندەرێک لە ئیماراتی عەرەبی ش ڕایگەیاند کە پەیامێکی هاوکاری و یارمەتی لە نەوتکێشێکی ناو خەلیجی عۆمان پێگەیشتووە .
هەواڵنێری کەناڵی بلۆمبێرگ یش هەروەها لە زاری بەرپرسێکی بەندەری ناوبراو لە ئیمارات ڕایگەیاند کە نەوتکێشێک لە ناو دەریای عۆمان ئاگری گرتووە .