TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... لافاو گەیشتە ئەهواز

سارا
Yazar
📅 11 Nisan 2019 01:30

پەیامی کورد  ...   میدیاکانی ئێران لە هاتنی لافاو بۆ سەر دەرگا سەرەکییەکانی چوونە ژوورەوەی شاری ئەهواز ، ناوەندی پارێزگای خووزستان هەواڵیان دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرت و هەواڵەکانی ناوخۆی ئێران ، دەرگای چوونە ژوورەوەی ئەهواز ، لە لای ئەندیمێشک بە ثێشڕەوی ئاوی ڕۆخانەی کەرخە ، ئێستا چووەتە ژێر ئاوەوە .

لە ڕۆژانی ڕابردوودا سەرەڕای قسەکانی بەرپرسانی ناوچەکە لە دڵخۆشکردنی خەڵکەکە لە پتەوبوونی بەنئاوی کەرخە ، ژمارەیەک لە بەرپرسان لە ناتەوان بوون بەرامبەر ڕێژەی زۆر گەورە و پانتایی زیاد لە پێویستی دەرچوونی سێ بەندئاوی سەرەکی پارێزگاکە هۆشدارییان دابوو .

مۆحسێن مووسەوی زادە نوێنەری خووزستان لە شەورای باڵای پارێزگاکان دا بە جخت کردنەوە لە سەر ئەم بابەتە کە ١٠٠ هەزار کەس لە خەڵکی ئەهواز لە مەترسی لافاودان ڕایگەیاند : " هێشتا هەڕەشە و مەترسییەکان بەردەوامن و ئاو هەروا ڕووی لە زیاد بوونە .

لە کاروون ، دێز و کەرخە هێشتا یاو بەرەو ئەهواز هەروا دێت و خەڵک و گرووپە خۆبەخشەکان ، شارەوانی ئەهواز ، کۆمپانیای نەوت و سوپا سەیل بەندەکانی شار بە هێز دەکەن ، بەڵام هەندێک جار جواوگۆ نییە و هێشتا شارەکە لە مەترسی گەورەدایە .

لە لایەکی دیکە مەحەمەد تەقی زادە ، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەیی خووزستان لە ووتووێژێکدا هۆشداری دا کە ئەگەر بێت دۆخە کۆنترۆڵ نەکرێت بە گرینگیدان بەوەی کە زۆربەی خوێندگاکان ڕووخاون و داگیر کراوون ڕاگەیاندنی کۆتایی ساڵی خوێندن کارێکی بەجێ نییە

Paylas: