Cîhan
بەپەلە ... لە حەلەب لە نێوان دژبەرانی سووریا و تێرۆریستان دا تێکهەڵچوونی چەکداری لە ئارادایە
پەیامی کورد ... لە ڕۆژئاوای پارێزگای حەلەب لە سووریا ، تێکهەڵچوونی چەکداری لە نێوان تێرۆریستانی دەستەی تحریر الشام و نوێنەرانی چەکداری دژبەری سووریا لە ئارادایە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی تەلەفزیۆنی المیاندین ، لە ڕۆژئاوای پارێزگای حەلەب لە سووریا ، تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە نێوان تێرۆریستانی دەستەی تحریرالشام و نوێنەرانی چەکداری دژبەری سووریا لەئارادایە .
بە ووتەی المیادین ، تێرۆریستەکان کۆنترۆڵی شارۆچکەکانی ڕۆژئاوای حەلەب یان بە دەستەوە گرتووە .
هەروەها ڕاپۆرت دراوە کە ماوەی چەند ڕۆژێکە کە دەرگیری لە نێوان نوێنەرانی چەکداری دژبەری سووریا و تێرۆریستان لە پارێزگای ئێدلیب ش لە ئارادایە .
پێشتریش بە پێی ڕاپۆرت و هەواڵەکان لە ئاکامی هێرشی مووشەکی تێرۆریستانی داعش لە سووریا ، دوو سەربازی بەریتانی بریندار بوون .