TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... لە هەواڵێکی پشتڕاست کراودا ئۆپراسیۆنی سەرووی نهێنی بۆ ڕفاندنی دۆناڵد ترامپ لە لایەن فەرماندەی سوپای پاسدارانەوە ڕاگەێندرا

سارا
Yazar
📅 01 Ekim 2019 11:49

پەیامی کورد    ...     لە هەواڵێکی پشتڕاست کراودا ئۆپراسیۆنی سەرووی نهێنی بۆ ڕفاندنی دۆناڵد ترامپ لە لایەن فەرماندەی سوپای پاسدارانەوە ڕاگەێندرا .

بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەی سا ، ڕژیمی ئێران پشتڕاستی کردەوە کە ئۆپراسیۆنێکی سەرووی نهێنی بۆ ڕفاندنی سەرۆککۆماری ئەمریکایان بە دەستی فەرماندەیەکی پلە بالای سوپای پاسدارانەوە بەرنامەدارێژ کردووە .

فەرماندەیەکی پلە باڵای ئێران بە ناوی " مۆحسن ڕزایی " بەرنامەی شاراوە و نهێنی لە تاران بۆ ڕفاندنی " دۆناڵد ترامپ " سەرۆککۆماری ئەمریکا و هەروەها مەحکووم کردنی ئەو بە ئەنجام دانی " جەنایاتی دژە مرۆیی " لەگەڵ زیادبوونی ئاڵۆزییە سەربازییەکان لە نێوان هەر دوو هێزدا لە ئەستۆ گرتووە .

ئاڵۆزییە سەربازییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ئەم هەفتەیە لە دوای ئاشکرا بوونی پیلانی مەرترسیداری نهێنی و شاراوە بۆ ڕفاندنی سەرۆککۆماری ئەمریکا " دۆناڵد ترامپ " بە شیوەی زۆر بەرفراوانتر زیادی کردووە .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر مۆحسن ڕزایی ڕابەرایەتی گشتی سوپای پاسدارانی لە ئەستۆ بووە ، و سەبارەت بە بەرنامەی ڕفاندنی دۆناڵد ترامپ لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی ناوخۆیی ئێراندا ووتووێژی تایبەتی ئەنجام داوە .

لەم بەرنامەیەدا هەر وەک پەیامی کورد وەک یەکەم تۆڕی میدیایی ڕۆژنامەوانی ئەم هەواڵەمان بڵاو کردەوە ڕایدەگەێنێت " ئینشااڵڵە ئێمە دۆناڵد ترامپ دەست بە سەر دەکەین و محاکمەیەکی نێودەوڵەتی بۆ ئەم کەسە دەخەینە ڕێ .

Paylas: