Cîhan
بەپەلە ... لە هێرشی دوێنێی ئیسرائیل بۆ سەر سوپای قودس زیاتر لە سێ پێگە و ئەنباری مووشەکی وێران کرا
پەیامی کورد ... لە هێرشی دوێنێی ئیسرائیل بۆ سەر سوپای قودس زیاتر لە سێ پێگە و ئەنباری مووشەکی وێران کرا
بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل دوێنێی پێگەکانی سوپای قودس سەر بە ڕژیمی ئێرانیان لە تەل برقە و قونەیتەرەی سووریا بۆردوومان کرد .
جێگای ئاماژەدانە لەم هیرشە ئاسمانییە دا سێ پێگە و ئەنباری مووشەکی سوپای پاسداران سەر بە سوپای قودس تێکشکێنراو و ەێران کراون .
هەواڵدەری فەرمی سووریا " سانا " ش ئەم هەواڵەی بە فەرمی پشتڕاست کردووەتەوە .
هەروەها تاکوو ئێستا سوپای پاسداران لە بەرامبەر بەم هێرشانە بێدەنگە و ژمارەی کوژراوانی ئەم هێرشانەش ڕاناگەێنێت .