Cîhan
بەپەلە ... لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەی سوپای پاسداران زۆر ئەندامی ئەو گرووپە کوژراو و بریندار بوون
پەیامی کورد ... سوپای ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر سوپای پاسدارانی ئێران .
بە هۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی سوپای پاسداران لە ئەبووکەمالی سووریا کوژراو و بریندارێکی زۆریان لێکەوتووتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی "حەلەب ئەلیەوم" تاقمێک لە پاسدارانی ڕژێمی ئێران بە هۆی بۆردوومانی فڕۆکە نەناسراوەکان کە یەکێک لە ناوچەکانی دەوروبەری شاری ئەبووکەمال لە دەیرەزۆرسوپای پاسدارانیان کردووتە ئامانج، کوژراو و بریندار بوونە.
ناوچەی "ئەلحەزام ئەلئەحزەر" کرایە ئامانج و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن دەبینرێن کە خەریکی ڕاگواستنی تەرمی کوژراو و بریندارانن بۆ نەخۆشخانەی قودس لە گەڕەکی "ئەلمۆشاهێدە" لە شاری ئەبووکەمال .