TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... لە مـانۆڕێکی سەبازی لە ئێران تەقە لە بەرپرسان دەکرێت و کوژراو و برینداری زۆر هەیە

سارا
Yazar
📅 22 Eylül 2018 17:57

بە پێی ئەو هەواڵانەی کە لە میدیاکانی سەر بە ڕژیمەوە بڵاو کراونەتەوە، ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی سێپتەمبەر کاتژمێر ٩ی بەیانی بە کاتی تاران، لە کاتی نمایشێکی سەربازی لە شاری ئەهواز، لە لایەن دوو کەسەوە کە لە ناو نمایشە سەربازییەکەدا بوون و جل و بەرگی سەربازییان لە بەردا بووە، تەقە لە بەرپرسانی سەربازی ڕژیم لە شوێنی تایبەت و لە نمایشەکە کراوە.

بە پێی ووتەی میدیاکانی سەر بە ڕژیم ئەم تەقە کردن کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە بەڵام تا ئێستا ژمارەی کوژراو و بریندارەکان ڕانەگەیندراوە.

تا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسایەتی ئەم تەقە کردنەی نەگرتۆتە ئەستۆ.

هەموو ساڵێک لە سەرەتای هاتنی وەرزی پاییز و لە ڕۆژی ٣١ی خەرمانانەوە بۆ ٦ی رەزبەر، بە هۆی ئەوەی ڕژیم ئەم هەفتەی ناو ناوە هەفتەی بەرگری پیرۆز، نمایشی سەربازی لە سەرانسەری ئێران بەڕێوە دەچێت.

هەفتەی بەرگری پیرۆزدەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جەنگی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق کە لەو جەنگەدا زیاتر لە ١ میلیۆن کەس کوژران .
 

Paylas: