TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... پیلانی نوێی ١٠ هەزار سەربازی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سارا
Yazar
📅 23 Mayıs 2019 17:25

پەیامی کورد   ...   پێنتاگۆن لە دۆخی ئالۆزییەکان لەگەڵ ئێران پیلان هەناردنی چەندین هەزار سەربازی دیکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە بەر دەستی کۆشکی سپییەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم بابەتە بە پشت بەستن بە سەرچاوەگەلی باوەڕپێکراو ڕادەگەێندرێت .

بە پێی هەواڵی ئاژانسی ئاسۆشەیتێدپرێس قسە لە سەر هەناردنی زیاتر لە ١٠ هەزار سەرباز دەکرێت .

هەر بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ ، هەروەها قسە لە سەر جێگیر کردنی گوردانگەلیک سامانەکانی مووشەکی بەرگری ئاسمانی پاترییۆت و کەشتی گەلی شەڕ دەکرێت .

 ئەو جۆرە کە ڕایدەگەینن هێشتا بڕیاری کۆتایی نەدراوە و دیار نییە کە کۆشکی سپی بەشێک لە پیلانەکانی پێنتاگۆن قەبووڵ دەکات یا خود هەموو خاڵەکان .

خۆی تاکوو ئێستا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هێشتا داواکارییەکەی خۆی لە کۆشکی سپی نەخستووەتە بەر شرۆڤەکردن .

پێشتر ئەمریکا لە دۆخی ئاڵۆزبوونی دۆخەکە لە دەورووبەری ئێران لانیکەم ٧ کەشتی شەڕی لە کەنداوی فارس یا لە نزیکی ئەوێ جێگیر کردووە و سامانەگەلی مووشەکی پاترییۆتی بۆ ناوچەکە گواستبووەوە .

Paylas: