TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی ئۆپێک نرخی بەرمیلێک نەوت دەگاتە ٣٠٠ دۆلار

سارا
Yazar
📅 19 Aralık 2018 01:21

پەیامی کورد ...  کارناسانی عەرەبستانی سەعوودی ڕایانگەیاند لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی ئۆپێک ، نرخی نەوت بۆ ٣٠٠ دۆلار بەرز دەبێتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک بە ووتەی بەرپرسی ناوەندی پێداچوونەوەی پاشا عەبدۆڵڵا ، ئادام سمێنسکی ، لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی ئۆپێک ، جیهان لەگەڵ کێسەی نەوت بەرەوڕوو دەبێتەوە .

سەرۆککۆماری ناوەندی لێکۆلینەوەی نەوتی پاشا عەبدۆڵڵا " KAPSARC " ووتی : ، گۆرانکاری لە نرخی نەوت لە ئەگەری دەرچوونی ڕووسیا لە ڕێکەوتننامەی ئۆپێک + لەوانەیە ببێتە هۆکاری دووبارە بوونەوەی ئەزموونەکانی پێشوو .

ئەم دامەزراوەیە بە فەرمانی وەزارەتی نەوتی عەرەبستان ، دەستی بە لێکۆڵینەوەی سەناریۆگەلی جۆربەجۆر کردووە کە ئەگەر بێت و ئۆپێک هەڵبوەشێتەوە ، ڕۆڵی عەرەبستانی سەعوودی کە یاری سەرەکی ئەو ئەنجامی دەدات ، لە ناو دەچێت . ئەم لێکۆڵینەوەیە لە ڕێگای وال ئێستریت ژۆرناڵ ەوە بڵاو کراوەتەوە .

سمێنسکی لە ووتوووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەوانان و لێکۆڵەرەوان دا لە ڕیاز ، لە ووڵام بەم پرسیارەی کە ئایا ڕووسیا لە ڕێکەتننامەی ئۆپێک + دەردەچێت ، ووتی : ووڵام ئەمەیە کە " لە ئەگەری دەرچوونی ڕووسیا لە ئۆپێک " ئەم کارە دەبێتە هۆی پاڵەپەستۆی زیاتری نرخی نەوت کە ئێمە تا ئێستا لە ڕابردوودا لەگەڵی ڕووبەڕوو بووینەتەوە . ئەوەی کە لێکۆڵینەوەکانی ءیمە نیشانی دەدات ئەمەیە کە کاتێک کە ئاڵۆزی لە لیبیا لە ساڵانی ٢٠١١ – ٢٠١٢ ڕوویدا ، نرخی نەوت بێ دەستتێوەردانی ئۆپێک دەیتوانی لە بڕی هەر بەرمیلێک نەوت ٢٠٠ دۆلار پێش بڕوات . ئەمە داتوانێ لە ساڵی ٢٠١٢دا ڕوو بدات و لە ساڵی ٢٠١٨ ش دا ڕووبدات . ئەگەر بڕیارەکانی ڕووسیا و عەرەبستان لە ئۆپێکدا نەبوایە ، لە ساڵی ٢٠١٨ دا نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک دەگەیشتە ٣٠٠ دۆلار " .   

Paylas: