TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... لە شەڕی نێوان پێشمەرگە و سوپای پاسداراندا لانیکەم ٦ کەسی سوپا کوژراو و بریندار بوون

سارا
Yazar
📅 09 Temmuz 2018 00:20

شەوی ڕابردوو لە نزیک یەکێک لە گوندەکانی بووکان ، تێکهەڵچوونی چەکداری لەنیوان سوپای پاسدارانی ئێران و لایەنێکی کوردستانی هاتوەتە ئاراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو شەوی ڕابردوو شەممە " ٧ ژوئیەی ٢٠١٨ " لە بەرزاییەکانی گوندی دەروێشانی بووکان،  تێکهەڵچوونی چەکداری لەنیوان سوپای پاسدارانی ئێران و لایەنێکی کوردستانی هاتوەتە ئاراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی ئەم تێکهەڵچوونەدا لانیکەم ٤ ئەندامی سوپای پاسداران بریندار و بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی بووکان گوازراونەتەوە و ٢ کەسی دیکەش کوژراون و تەرمەکانیان ڕەوانەی ئورمیە کراوە.

لە درێژەی ئەو ڕاگەیندراوەدا هاتووە کە ”بەپێی دوایین زانیارییەکان ئەم ناوچەیە لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە بە تەواوەتی میلیتاریزە کراوە و هێلیکۆپتێرەکانی رێژیم بە بەردەوامی لە شاخەکانی حاجی کیمی، بێش بارماخ و کانی ئاسمان و پێمەڕەی فەرهاد دەسووڕێنەوە.“

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە کۆتاییدا جەختی لەسەر سڵامەتی هێزەکانی خۆیان کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە شوێنی تێکهەڵچوونەکەیان بەجێ هێشتووە.

.

Paylas: