Cîhan
بەلەمێكی دیكەی كۆچبەران لە ئاوەكانی یۆنان ژێرئاوكەوت
پەیامی کورد … بەلەمێكی دیكەی كۆچبەران لە ئاوەكانی یۆنان ژێرئاوكەوت
ئێشكگری كەناراوەكانی یۆنان ڕایگەیاند، لانیكەم دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و 57ی دیكە ڕزگاركراون دوای هەڵگەڕانەوەی ئەو بەلەمەی دەیگواستنەوە لە ناوەڕاستی دەریای ئیجەدا.
ڕووداوەكە لە نزیك دوورگەی بارۆس-ی یۆنانی بووە و بەپێی ڕاگەیەنراوی ئەو هێزانە پرۆسەی گەڕان و ڕزگاكردن لە باكووری ڕۆژئاوای دورگەكە دەستیپێكردووە.
نقومبوونی بەلەمەكە سێیەم ڕووداوی لەوجۆرەی كۆچبەرانە لە ئاوەكانی یۆنان لەماوەی تەنها ئەم هەفتەیەدا.
لەلایەن هێزەكانی ئێشكگری كەناراوەكانی یۆنان-ەوە فڕۆكە و كەشتی ڕەوانەی ناوچەكە كراون.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئەسینا، كە ئاژانسێكی یۆنانی نیمچە فەرمییە، پێدەچێت 80 كەس لەناو بەلەمەكەدا بووبێتن. ئاماژەی بەوەشكردووە كە هۆكاری هەڵگەڕانەوەی بەلەمەكە نەزانراوە.