Cîhan
بەپەلە ... مەرگبارترین ڕۆژ لە ئێسپانیا
پەیامی کورد ... مەرگبارترین ڕۆژ لە ئێسپانیا
وەزارەتی تەندرووستی ئیسپانیا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٧٨٧١ حاڵەتی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆنا لەو ووڵاتە تۆمار کراوە .
لە ڕۆژی ڕابردووەوە تاکوو ئێستا ٧٦٩ کەس بە هۆی تووشبوون بەم نەخۆشییە گیانی خۆیان لە دەستداوە کە کۆی گشتی تووشبووان بە هۆی کۆرۆنا لە ئێسپانیا بە ٦٤٠٥٩ کەو و ژمارەی قوربانیان یش بۆ ٤٨٥٨ کەس زیادی کردووە .