بەپەلە ... مێرکڵ : پووتین گفتۆگۆی چوارقۆڵی لەگەڵ ماکرۆن و ئەردۆغان ی ڕەتکردەوە
پەیامی کورد ... مێرکڵ : پووتین گفتۆگۆی چوارقۆڵی لەگەڵ ماکرۆن و ئەردۆغان ی ڕەتکردەوە
ئەنگێلا مێرکڵ گەورە راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، سەبارەت بە دۆخی ئێدلیب گفتوگۆی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی رووسیا ئەنجامداوە و تێیدا رەتیکردۆتەوە گفتوگۆی چوارقۆڵی لەگەڵ ئەردۆغان و ماکرۆن ئەنجام بدات.
بەگوێرەی هەواڵەکان مێرکڵ گەورە راوێژکاری ئەڵمانیا لەبارەی پەرەسەندنەکانی دۆخی ئیدلیب و هەوڵەکانی ئەڵمانیا لەوبارەیەوە، باسی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆی خۆی و ڤیلادمیر پووتین سەرۆکی رووسیای کردوە و تێیدا ئاشکرایکردوە، پووتین پێشنیازی کۆبوونەوەی چوارقۆڵی نێوان خۆیان و هەریەک لەرەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا و ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسای رەتکردۆتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی رووسیا و ئەنگێلا مێرکڵی راوێژکاری ئەڵمانیا دۆخی ئیدلیبی سووریایان تاوتوێکردوە.
کۆشکی سەرۆکایەتی کرملین راگەێندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردوە، مێرکڵ و پووتین تاوتوێی بژاردەکانی هێورکردنەوەی دۆخی ئێدلیبیان کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، مێرکڵ و پووتین هیوایان خواستوە کۆبوونەوەی داهاتووی نێوان ئەردۆغان و پووتین بڕیاری گرینگی لەبارەی ئیدلیبەوە تێدابدرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پرسی سووریا رایگەیاند، دانیشتنی نێوان پووتین و ئەردۆغان ئاگربەستی بەدوادا دێت.